سێ کەس لە بۆردومانەکەی ئەمشەوی تورکیادا شەهید بوون

بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی ڕایگەیاند لە بۆردوومانەکەی ئەمشەودا سێ کەس شەهیدبوون و دوو کەسی تریش بریندار بوون.

رەشاد گەڵالی بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی بە سپی راگەیاند: بۆردومانەکە ٩:٣٠ی ئەمشەو بووە  و بەهۆیەوە سێ کەس شەھیدبوون و دوو کەسی تریش بریندارن.

پێشتریش وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامیان داوە بە مەبەستی پاراستنی سنورەکانیانە.

کەمپی مەخمور زیاتر ٢ هەزار و ٧٠٠ خێزانی باکووری کوردستان، کە زیاتر لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەس دەبن تیایدا دەژین.

ئەو هاووڵاتیانەی باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لەو کەمپەدا نیشتەجێن.

کەمپەکە لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

هاووڵاتیانی کەمپی مەخمور بە کەمپەکەیان دەڵێن کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی.



AM:12:12:14/12/2018