حەلبوسی ئیدانەی هێرشی فرۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی  فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات.


محەمەد حەلبوسی لە میانەی بەشداریکردنی لە جەژنی ئێزدی لە چیایی لالش ڕایگەیاند" دژی هەر هێرشێکین کە سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر هەرێم  ئیدانە دەکەین".

 

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەی گر عوزێر و گەلێی شلۆیان لە قەزای شنگال و چیایی قەڕەجوغ و کەمپی ئاوارەکانی باکورى کوردستانیان لە قەزای مەخمور بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە چوار کەس شه‌هید بوون.



PM:03:07:14/12/2018