خۆپیشاندان لەشاری بەسرە دەستی پێكرد
دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان پاش نیوەرۆی ئەمرۆ خۆپیشاندان لەشاری بەسرە دەستی پێكردەوەو دەروازەی باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگاكهش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی سەدان كەس لە خەڵكی بەسرە، خۆپیشاندانیان دەستیپێكردەوە و دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
پێشتریش لەم شارە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكان لهلایهن حكومهتهوه، چەندین جار خۆپیشاندان كراوە.
PM:04:23:14/12/2018