ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم لەکارکەوت

ماڵپەڕى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەکارکەوت و هەواڵ و زانیارییەکانى ڕابردووى تایبەت بە دامەزراوەکەى تێدا نەماوە.

پێش لەکارکەوتنى ماڵپەڕەکەش، بەهۆى هەڵپەساردنى پۆستى سەرۆکایەتى هەرێم هیچ جۆرە چالاکییەکى تێدا بڵاونەکرابووەوە.

لەکارکەوتنی ئەو ماڵپەڕە لەکاتێکدایە کە پارتى دیموکراتى کوردستان مەسرور بارزانى بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەت و نێچیرڤان بارزانیشی بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەستنیشانکردووە.





PM:06:54:14/12/2018