وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هێرشەکەی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردووی تورکیا بۆ سەر مەخمور و شەنگال، باڵوێزی ئەو ولاتە بانگهێشت دەکات و نامەیەکی ناڕەزایی لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی ئاراستەدەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاتووە " بانگکردنی ئەو باڵوێزە بۆ پێدانی نامەیەکە لەسەر ئەو پێشێلکاریە بەردەوامانەی تورکیا دەیکاتە سەر ئاسمان و خاکی عێراق".

لە بەیاننەکەدا وەزارەتی دەرەوەی هێرشی سەر مەخمور و شەنگال مەحکوم دەکات کە ئاسمانی عێراق دەبەزێنن و زیان بە دامەزراوەو هاوڵاتیان دەگەیەنن ودەیناکەنە ئامانج.

هەروەها وەزارەت ئەو هێرشانە لەسەر سەروەری عێراق و گیانی هاوڵاتیانی رەتدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی دژی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی یە.

هەروەها وەزارەتی رەتیدەکاییەوە کە خاکی عێراق بکرێت بەبنکەو بارەگا بۆ هێرشکردنە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و برا.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئیستا حکومەتی هەرێم بە بەچاک، نە بەخراپ لەسەر ئەو ‌هێرشانە بێدەنگە.

شەوی رابردوو وەک تورکیا رایگەیاند ٢٠ فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردە سەر ٣٠ بنکەی   " پەکەکە " لە مەخمورو شەنگال و پەکەکەش ئاماژە بۆ شەهیدبوونی چوار گەریلا و چوار هاوڵاتی.



PM:07:09:14/12/2018