ساڵح موسلیم، ڕایگەیاند هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ هاتنه ناو باكووری سووریا، به واتای راگه‌یاندنی جه‌نگه له‌سه‌ر بوونی كورد.
ساڵح موسلیم بەپرسی کۆمیتەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی تەڤدەم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "الحرة" دەڵێت "ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له باكووری سووریا ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌فرین كردی، چونكه ئه‌و پێیوایه ده‌بێت گه‌لی كورد بوونی نه‌بێت".
هەروەها دەڵێت تورکیا رێگا نادات كورد په‌یوه‌ستی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه سیاسیانه‌ی جنێڤ و سۆچی و ئه‌ستانا و شوێنه‌كانی دیكه ببێت كه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ده‌درێن، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه كورد نه‌بێته خاوه‌نی هیچ مافێكی دیموكراسی له‌ناو سووریادا".
جەختیشدەکاتەوەوە"ئه‌ردۆغان ماوه‌ی حه‌وت ساڵه سووره له‌سه‌ر په‌كخستنی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا، جگه له‌وه‌ش كاتێك گورز له توندڕه‌وه‌كان ده‌وه‌شێنرێت له باكووری سووریا، ئه‌ردۆغان ئازار ده‌چێژێ".