رێگای نێوان سحێلا و شەنگال کرایەوە

بەرپرسی ئاسایشی سحێلا کردنەوەی رێگای نێوان سحێلا و شنگال، کە ماوەیەکی زۆرە داخراوە، ئەمڕۆ کرایەوە.
 
پاش ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕێگەی نێوان سحێلا و شنگال بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و سزاکانی عێراق بۆ سەر خەڵکی کوردستان، داخرابوو. ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ١٢ی ٢٠١٨، ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی ئاسایشی سحێلا ڕای گەیاند، ماوەی سێ مانگە لە دانوستاندن دان و لە کۆتاییدا بڕیار دراوە کە ڕێگەی نێوان سحێلا و شنگال کە هاوکات ڕێگەی نێوان سحێلا - رەبیعەیە، بکرێتەوە.
 
ئاشتی کۆچەر ئەوەشی لە درێژەی راگەیاندنە رۆژنامەوانییەکەیدا دەڵێت " هێشتا بەغدا بڕیاری کۆتایی لەسەر کردنەوەی ڕێگەی نێوان سحێلا - زومار نەداوە، بەڵام ڕێگەی سحێلا - شنگال لەمڕۆوە بە ڕووی هاووڵاتییانی دەڤەرەکەدا کراوەتەوە و ”هەمووان دەتوانن لێرەوە هاتوچۆ بکەن".
کردنەوەی ئەو رێگای دوای داوای نادیە موراد کچە ئێزیدی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ دێت کە دوێنی سەردانی شەنگالی کردو رۆژێکیش لەوەوپێش داوای لەبەرپرسان کرد لە هەولێر رێگاکە بکەنەوەو ئەویش بەڵێنی کردنەوەی رێگاکایان پێدان. 



PM:05:37:15/12/2018