سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی نیشتمانی، ئارام قادر لەسەر چالاکییەکانی رێکخستنەکانیان پەیامێکی بلآوکردەوە
لەو پەیامەدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە " خۆشحاڵم بەوەی ئەمڕۆ بەسەركەوتوانە دەڤەری بەهدینان و دوێنێ هەینی دەڤەری ھەولێر قۆناغی یەكەمی خۆرێكخستنەوەیان بەسەر كەوتوی ئەنجامدا و توانییان دەڤەرەكانیان ڕێكبخەنەوە و خۆیان ئامادە بكەن بۆ ھەنگاو نان بۆ رۆشتنە قۆناغی نوێ."
دەقی پەیامەكەی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانیی:
بەڕێزان/ هاودیدانی هاوپەیمانیی نیشتمانی
خۆشحاڵم بەوەی ئەمڕۆ بەسەركەوتوانە دەڤەری بەهدینان و دوێنێ هەینی دەڤەری ھەولێر قۆناغی یەكەمی خۆرێكخستنەوەیان بەسەر كەوتوی ئەنجامدا و توانییان دەڤەرەكانیان ڕێكبخەنەوە و خۆیان ئامادە بكەن بۆ ھەنگاو نان بۆ رۆشتنە قۆناغی نوێ.
لێرەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاودیدانی خۆشەویست دەكەم بەتایبەت ستافە هەڵبژێردرا وەكان، هاوكات هیواخوازم بتوانن دڵسۆزانە پەیامەكانی هاوپەیمانی بگەیەنن بە هاوڵاتیان بە گشتی، وە دەستخۆشی و سوپاسی لیژنەی تەشكیلات دە كەم كە توانیان ئەركە گرنگەكانی سەرشانیان بەو پەڕەی سەركەوتوویی بەجێبهێنن.
وە لە چەند رۆژی داهاتودا قۆناغی دوهەمی تەشكیلات دەستپێ دەكات كە بریتیە لە تەواو كردنی تەشكیلاتی بازنەو دەڤەرەكان و ھەڵبژاردنی كارگێری دەڤەرو ئەنجومەنی نوێنەران و رێكخستنەوەی دامەزراوەكان سەركەوتووبن…
ئارام قادر – سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی