لە هەفتەی داهاتووە دەستبەدابەشکردنی نەوتی ئەمساڵ دەکرێت

لە سلێمانی دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوت بەسەر دوا گەڕەکی شارەکەدا، لە هەفتەی داهاتووە نەوتی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

تیمەكانی دابەشكردنی نەوت لە ئێستادا لە مەڵبەندی دەی سلێمانی سەرقاڵی دابەشكردنی نەوتن و هەفتەی داهاتو كۆتایی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵی ڕابردوو دێت، لە هەفتەی داهاتووەوە لە مەڵبەندی یەكی سلێمانی دابەشكرنی بەشە نەوتی سپی، ئەمساڵ بەسەر ماڵاندا دەستپێدەكاتەوە.

لە ئێستادا حكومەتی بەغداد رۆژانە نزیكەی 500 هەزار لیتر نەوت كە دەكاتە نزیكەی 15 تانكەر نەوت ڕەوانەی شاری سلێمانی دەكات.



PM:06:45:15/12/2018