ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت، "تائێستاش هه‌ندێك له به‌رپرسانی پارتی به‌رۆحیه‌تی شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌رده‌بڕن و هه‌وڵی دروستكردنی گرژی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە" هه‌ندێك له به‌پرسانی پارتی به‌رژه‌وه‌ندی و پاروی چه‌وریان له‌وه‌دایه كه نێوانی لایه‌نه‌كان گرژی زیاتری تێبكه‌وێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه‌سێك یان لایه‌نێك ماڵی له شوشه بێت نابێت به‌رد بگرێته ماڵی خه‌ڵك".
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکیتی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌نده داشۆراون له‌بری ئه‌وه‌ی رابردوویان به‌بیرخۆیان بهێننه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن برینه‌كان بكولێننه‌وه، كه بێگومان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و پاروی چه‌ورییان ده‌یانه‌وێت سوود له‌گرژی و ئاڵۆزی لایه‌نه‌كان وه‌ربگرن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌رپرسی پارتی به‌ناوی ( عه‌لی عه‌ونی) وته‌یه‌كی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه وتبووی (كه‌تنی گه‌وره نه‌كرێت دۆخی هه‌رێم باشده‌بێت) وا لێكده‌داته‌وه كه مه‌به‌ستی لایه‌نێكی دیاریكراوبێت، له به‌رامبه‌ریشدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ( قوباد تاڵه‌بانی).
قوباد تاڵه‌بانی-ش له تیوتێكدا له‌تویته‌ری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، ره‌حمه‌ت له‌پێشینانمان كه وتوویانه:" دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره".