ترەمپ دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرێکی وڵاتەکەی راگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی راگەیاند و، هەفتەی داهاتووش شوێنگرەوەی ئەو وەزیرە دەستنیشاندەکات.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێکدا رایگەیاند " لە كۆتایی ئەمساڵ ریان زینك وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەی لە دوای دوو ساڵ خزمەتكردن، دەست لە كارەکەی دەكێشێتەوە.

دۆناڵد ترامپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ریان ئەركەكەی بە سەركەوتوویی بەجێگەیاندووە، سوپاسی دەكەم بەھۆی ئەو خزمەتانەی پێشكەشی وڵاتەكەمانی كردووە". 

سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی شوێنگرەوەی ئەو وەزیرەی ئاشکراشیکرد، ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەو کەسە رادەگەیەنێت كە دەبێتە جێگرەوەی وەزیری ناوخۆ. 



PM:10:47:15/12/2018