لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، سەرۆک بەرهەم ساڵح دەستبەرداری ڕەگەز نامە بریتانیەکەی دەبێت،
ئەمڕۆ یەک شەممە ۱٦/۱۲/۲٠۱۸ ، بەڕێز لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆکایەتی کۆمارەوە ڕایگەیاند :"بەڕێز سەرۆک بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەکی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بەریتانی) ەکەی بوو".
وتەبێژ بە ناوی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دووپاتیکردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەکانی پەیوەست بە ڕادەستکردنەوەی ڕەگەز نامە بریتانییەکەی تەواو بووە ، ڕوونیشکیردەوە بەڕێز سەرۆک کۆمار "لە کاتێکدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشکەش دەکات بە شانشینی بریتانیا کە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی کە لە ڕیزەکانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوکات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق کە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو کەسانەی کە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە کۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت.