پێشمەرگە و سوریاى دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سنوری نێوان تورکیا-سوریا-عێراق کۆبونەوە. 

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر سنوری نێوان تورکیا-سوریا-عێراق
 لە ئاستی باڵا و لە ژێر چاودێریی ئەمنیی تونددا بەڕێوەچووە.

روانگەکە بە گرنگ باسی لە کۆبونەوەکە کردوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا مەترسی هەڕەشەکانی تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی لە سوریا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات تاوتوێکراوە، بەبێ ئەوەی باس لە دەرئەنجامی کۆبونەوەکە بکات.

هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێرش دەکەنە سەر رۆژهەڵاتی فورات.


PM:08:56:16/12/2018