هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە بەسەر پردی "دەردۆین" دا هاتوچۆ نەکەن و لەبەرامبەردا رێگای بناری ەمۆ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوشەپۆلەبارانەی ڕوی لەسنورەکە کردوە "پردی دەردۆین" کەدەکەوێتە نێوان قەزای کەلار و دەربەندیخان لەلافاوەکەی ڕابردو زیانی پێگەشت و ڕێگایەکی کاتی کرابوەوە بۆهاتوچۆکردن، ئەوڕێگایەش بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لەو چەمەدا لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدەکات، لەئێستادا شۆفێرانی ئازیز ئەتوانن ڕێگای بناری بەمۆ بەکاربهێنن بۆهاتوچۆکردن.







PM:02:03:17/12/2018