دادگاى كارگێڕی عێراق بڕیارێكى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

دادگای كارگێڕی عیراق  بڕیارێكى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى فالح فه‌یاز له‌  پۆسته‌كانى.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی كانونی یەكەمی 2018 دادگای كارگێڕی عیراق بەبڕیاری ژمارە 2988/2018 ،سەرجەم بڕیارەكانی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراقی بۆ دورخستنەوەی فالح فەیاز لەراوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی هەڵوەشاندەوە.

هەروەها دادگاكە بڕیاریشیداوە کە فالح فەیاز لەبەڕێوەبردنی پۆستەكانی دەستبەكار ببێتەوە كە هەرسێ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوە دەبرد.





PM:02:32:17/12/2018