دژە تیرۆری عێراق ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای حزبی شیوعی داگرت

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی کانونی یەکەم، حزبی شویعی کوردستان وەک یەکەم حزبی کوردی ئاڵای کوردستان-ی لەسەر بارەاکەی خۆی هەڵکرد، بەڵام دوای سێ کاتژمێر لە هەڵکردنی لەلایەن "دژەتیرۆری عێراق ئاڵاکە داگیرا".

هاوڕێ حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی حیزبی شیوعی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند " ئەمڕۆ ئێمە بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، وەکو یەکەم حیزب ئاڵای کوردستانمان لەسەر بارەگای حیزبی شیوعی بەرزکردەوە، ئەم هەنگاوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەلایەن خەڵکەوە، بەڵام لەژێر گوشاری هێزە عێراقییەکان بەتایبەتی هێزی دژەتیرۆر ئاڵاکە داگیرا و ئەوان ئاڵاکەیان هێنایە خوارەوە".

هاوڕێ حەسەن ئاماژەی بەوەشكرد "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک دەکەین و تێیدا ئیدانەی ئەو بەکەم تەماشاکردنەی ئاڵای کوردستان دەکەین، ناکرێت بە چاوێکی کەم تەماشای ئەو پێکهاتە گەورەیە بکرێت لەم شارەدا".


PM:02:52:17/12/2018