خانمە شاعیری بەناوبانگی کورد، کە پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو دوای ١٠ ساڵ لە هاوسەرگیری و دوورکەوتنەوەی لە هەرێمی کوردستان گەڕایەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش هۆکاری گەڕانەوەی ئەوەیە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، ژیانی هاوسه‌ری كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی خانمه شاعیری كورد، زۆرترین قسه و له‌باره‌وه كرا، به‌ڵام به‌پێی دۆكۆمێنتێك ئەو لەگەڵ کەسێکدا هاوسەرگیری نەکردووە کە ژنی دیکەی هەبووبێت بەڵکو لەو کاتەدا هاوسەرەکەی ژنی دیکەی نەبووە.
ماڵپەڕی وێستگە نوسیویەتی "ماوه‌ی 10 ساڵه ژیانی هاوسه‌ری خانمه شاعیری كورد، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، زۆترین ره‌خنه‌ی لێ‌گیراو زۆرترین قسه‌و باسی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌م شاعیره‌و هه‌م به‌رگریكه‌ری مافی ئافره‌ت"نابێت ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ئه‌نجام بدات كه له‌ژیانی هاوسه‌ری تردایه‌و ژنی تری هه‌یه".
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی شاعیر، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ عهبدولودود عه‌بدولره‌حیم پێكه‌وه‌نا، ئه‌وكات زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌كرا.
دووبارە دەركەوتنەوەی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ژمارەیەك خەڵك و چالاكیی بواری مەدەنی و ژنان. لە تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا هێنایه‌وه قسه‌و ڕەخنەی توندیان لەكەژاڵ ئەحمەد گرت و بەوە تۆمەتبارییان كرد كە ١٠ ساڵ پێش ئێستا "سەربە هەویە شووی کردووە.
ماڵپەڕی وێستگە نوسیویەتی "دەرئەنجام دوایی دەستەكەوتنی كۆپییەكی تەسدیقكراو لە گرێبەستەكە كە لە ٢٢ ئابی ٢٠٠٨ تۆماركراوە. دەركەوت كە كەژاڵ ئەحمەد وەك كچێك ھاوسەرگیریی كردووە و ھاوسەركەشی لەو كاتەی كە گرێبەستەكەی تێدا ئەنجامدراوە ھاوسەری نەبووە و لە ھاوسەری پێشووی جیابۆتەوە. "
وێستگە ئاشکراشی کردووە كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ئێستا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه‌و له‌شاری سلێمانی ده‌ژی و لە کاتی هاوسەرگیری کردنیدا ناوبراو لەچکی کرد و لە ئێستاشدا کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە جارێکی دیکە وازی لە لەچکەکەی هێنا.