یەكێتی: پەراوێز خستن قبوڵ ناكەین

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لەسەر كاندیدانی هەموو ئەو وەزارەتانە نادرێت كە بەبەتاڵی ماونەتەوە و دەشڵێت "پەراوێز خستن قبوڵ ناكەین"

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتیی  راگەیاند، پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بەڵام بەدووری دەزانین لەم دانیشتنەدا دەنگ بە كاندیدانی سەرجەم ئەو وەزارەتانە بدرێت كە تائێستا ماون.

وتیشی "لەوانەیە لەدانیشتنی ئەمڕۆدا لەو هەشت وەزارەتە 4 تا 5 وەزارەت دەنگی لەسەر بدرێت و یەكلایی بكرێتەوە".

سەبارەت بە وەزارەتەكانی دیكەش رایگەیاند، ئەو وەزارەتانەی كە دەمێننەوە لە دانیشتنەكانی داهاتوودا كە دەكەوێتە ساڵی تازەوە دەنگی لەسەر دەدرێت و وتیشی "ئەگەر لایەنێك بیەوێت یەكێتی پەراوێز بخرێت و بەشداری حكومەتی نوێی عیراق نەكات، ئەوا قبوڵی ناكەین و هەڵوێستمان دەبێت".



PM:01:12:18/12/2018