کۆبوونەوی یەکێتی و پارتی بەبڵاوکردنەوەی راگەیاندنێک کۆتایی هات

کۆبوونەوەیە یەکێتی و پارتی کە لە سلێمانی سازکرا، بەدەرکردنی  راگەیاندراوێک لەسەر کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " كەش ‌و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە‌و دۆستانە بوون، تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا حزب ئالوگۆركرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌و یاسایی‌و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی".

دەقی راگەیێندراوەکە 

هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ئەمرۆ ( 18/12/2018) وەفدی دانوستانكاری یەكێتی‌و پارتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە ئەنجام درا.

 كەش ‌و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە‌و دۆستانە بوون، تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا حزب ئالوگۆركرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌و یاسایی‌و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی. 

هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ‌.



PM:02:18:18/12/2018