کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەبدولمەهدی دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر وەزیرەکانی کابینەی عادل عەبدولمرهدی دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی "رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکەی تەواو بووەو 261 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکەن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەنگ بە وەزیرانی، خوێندنی باڵا، رۆشنبیری، پلاندانان و کۆچبەران بدرێت، بۆ ئەومەبەسەتەش 
هاوپەیمانی بونیادنان و چاکسازی لەسەر دەنگدان بەو چوار وەزیرە رێککەوتوون. 


PM:04:00:18/12/2018