کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەی وێست ئای لەسەر شەقامی رووناکی لە شاری هەولێر کەوتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
پەیامنێر سپی راگەیاند، ئاگر له دوو ژوورى نهۆمى چواره‌مى نه‌خۆشخانه‌ى وێست ئاى-تایبەت له شارى هه‌ولێر كهوتۆتهوەو هێزه‌كانى به‌رگرى شارستانى گەیشتونەتە نەخۆشخانەکەو سەرقاڵی كونتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه.
هەروەها وتی تا ئێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه و زەرەر و زیانه ماددى و گیانییه‌كان نازانرێت.