ئه‌و ٧٥ ملیۆن دیناره‌ی له ساڵی داھاتوودا لە عێراق وه‌كوو قه‌رز ده‌درێته ھاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و ٧٥ ملیۆن دیناره‌ی له ساڵی داھاتوودا وه‌كوو قه‌رز ده‌درێته ھاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران بۆ كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان، ئه‌و قه‌رزه ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی:به‌پێی مه‌رجه‌كان، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت قه‌رزه‌كه وه‌ربگرێت، ده‌بێت ته‌مه‌نی زیاتر له ١٨ ساڵ و به‌ره‌وژوور بێت و زه‌ویی به‌ناو بێت و بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵ قه‌رزه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، ھه‌روه‌ھا پێویستی به كه‌فیلێك ھه‌یه كه‌وا فه‌رمانبه‌ر بێت..
سه‌فار ئاشكراشی كردووه، به‌پێی بانكی رافیده‌ین، وێڕای فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینانیش ده‌توانن له‌و قه‌رزه سوودمه‌ند بن.