هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کچێک لەسەر رێگەی سلێمانی–راپەڕین بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی كانونی یەكەم، لەسەر رێگەی سلێمانی–راپەڕین لەنزیك ماجدی مۆڵ لەئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ ئافرەتێك گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای رووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ئافرەتەكەی بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكانییەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێێ زانیارییەکانی "سپی" ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (كەنار حاجی تالیب)ەو خوێندکاری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بووە لە زانكۆی سلێمانی لە قۆناغی سێیەم و خەڵكی شاری دەربەندیخانە.