سیریل فەتاح بە زمانی عەرەبی بەرهەمێکی بڵاوکردەوە

"سیریل فەتاح" خانمە گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستان نوێترین بەرهەمی خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە.

"خسرت كل الناس" ناوی بەرهەمە نوێیەکەی سیریل فەتاحە کە نەبەرد جوانمیری کاری میوزیکی بۆ کردووە.

سیریل فەتاح لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوە، جگە لەوەش چەند گۆرانییەکی بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، لە ئێستاشدا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات.




ئه‌م بابه‌ته ‌1310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:59:18/12/2018