هاتوچۆى سلێمانى دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرە بارگهەڵگرەی راگەیاند، کە ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – ڕاپه‌ڕین كچه خوێندكارێكی کرد بە ژێرەوەو گیان له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی کانونی یەکەم، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-ڕاپه‌ڕین له‌نزیك ماجدی مۆڵ، شۆفێرێك، كچه خوێندكارێكى زانكۆى سلێمانى كه دانیشتووى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانه ده‌كات به ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه و پاش گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه خوێندكاره‌كه گیانی لەدەستداوە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە،"ئۆتۆمبیله‌كه له جۆرى نیسان بارهه‌ڵگر بووه و هێزه‌كانى پۆلیسى سلێمانی توانیویانه، شۆفێرەی ده‌ستگیربكه‌ن.
هاتوچۆى سلێمانى ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێشتادا شۆفێری بارهەڵگرەکە له بنكه‌ى پۆلیسى به‌كره‌جۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش، بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.