شێرکۆ تالیب "پرسیار"ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "شێرکۆ تالیب" دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.

"پرسیار" ناوی کلیپە نوێیەکەی شێرکۆ تالیبە، کە لەهۆنراوەی کامەران موکریە و، کاری مێلۆدی  لەلایەن هونەرمەند خۆی بۆی کراوەو لە وڵاتی سوید وێنەی بۆ گیراوە.

هەروەها هەردی عومەر کاری دەرهێنان بۆ کلیپەکە کردووەو هەریەک لە ئاریان ئازاد و داریان ساڵح لە ستافی کارەکەن و "ماتیلدا" وەک مۆدێل لە کلیپەکەدا بەشداری کردووە

شێرکۆ تالیب لەساڵی ١٩٧١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لەتەمەنی لاوییەوە خولیاو ئارەزووی گۆرانی وتنی هەبووە، زیاتر لە ٢٠ ساڵە کاری هونەری دەکات، تا ئێستا چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان.







PM:06:49:18/12/2018