شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسی زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە سیستمێكی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و گەرمیان دەكات.
 
هۆبەی كەشناسی زانكۆی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویکدەوە، ئەم سیستمە بارانە زۆر بەهێز نییەو بارانبارین تێیدا بەشێوەی ڕێك و پێك نییە بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە بەشێوەی پچڕپچڕ ناوچەكانی گەرمیان دەگرێتەوە، بەڵام ناوچە جیاجیاكانی باكورو باكوری خۆرهەڵاتی هەرێم زیاتر دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەد هاتووە، زۆرترین كاریگەری سیستمەكە لەشەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە و بەرەبەیانی پێنج شەممە و ئێوارەی پێنج شەممە دەبێت، كە دەبێـتە هۆی چەند تاوە بارانێكی كەم لە ناوچەكانی گەرمیان.


PM:07:12:18/12/2018