له سنووری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان، ٣٠ شوێن وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» دیاری كران و ١٥ ڕۆژیش قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
پارێزگاری جۆله‌مێرگ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هاتووچۆی له ٣٠ شوێنی نێو شاری جۆله‌مێرگ و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگدا ڕایگەیاند: «٣٠ شوێن كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوه‌ند و ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و چه‌لێی جۆله‌مێرگ، له ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ تا ٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ وه‌ك [ناوچه‌كانی ئاسایشی تایبه‌ت] ده‌ستنیشان كراون و بێ مۆڵه‌ت چوونی هاوڵاتییان بۆ ئه‌و شوێنانه قه‌ده‌غه كراوه.»