نەرویج بۆ دادگایی کردن کرێکار دەنێرێتە ئیتاڵیا

پۆلیسی نەرویج  مەلا کرێکار دەنێرێتە ئیتاڵیا بۆ دادگایی کردن

تۆر میککێل وەزیری دادی نەرویج بە ئاژانسی AP وتووە پـۆلیسی وڵاتەکەی نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار بۆ دادگاییکردن ڕەوانەی ئیتالیای دەکەن و بڕیارە لەسەر کەیسێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دادگایی بکرێت.

تائێستاش دەسەڵاتدارانى نەرویج وادەى ڕادەستکردنى مەلا کرێکارى بە ئیتاڵیا ئاشکرا نەکردووە.

مەلا کرێکار چەندین ساڵە لە وڵاتى نەرویج وەک پەنابەر دەژى و تائێستاش چەندین جار لەسەر دۆسیەى جۆراوجۆر زیندانیکراوە.



PM:10:45:18/12/2018