ماوەیەکی زۆرە ھونەرمەندێکی ناسراوی شاری دھۆک نوژدار محەمەد تاھیر بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنى و لە ئێستاشدا ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی تەندروستی خراپتر دەبێت
ئەڤین بووتی، سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بە ماڵپەڕی وشەی وتووە، ماوەی سێ ساڵە رەوشی تەندروستی ھونەرمەندی ناسراوی دھۆک زۆر خراپە.
ڕاشیگەیاندووە كه رۆژ لە دوای رۆژ ڕەوشی تەندروستی ھونەرمەندی شاری دھۆک نوژدار محەمەد تاھیر خراپتر دەبێت، لەسەر ئەرکی خۆیشى چەند جارێک چووهتە ئەڵمانیا، بەڵام تا ئێستە چارەسەری تهواوى بۆ نهكراوه.
داوایشى كرد كه لایهنى پێوهندیدار هاوكارى نوژدار بكهن بۆ ئهوهى لهو حاڵهته ڕزگار بكرێ.
نوژدار خاوەنى چەندان کلیپ و بەرھەمی هونهرییه و خهڵكى شاری دھۆکە و خێزاندارە، برای ھونەرمەند ھەرمان محەمەد تاھیرە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ئەو شارە دادەنرێت.