گۆڕان و پارتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.

بە ئامانجی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شاندی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و دووەمین كۆبوونەوەی نێوانیان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەسەر هەمان پرس دوێنێ شاندی پارتی سەردانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانیان كردەوە.



AM:09:31:19/12/2018