بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان بەهەڵە خوشكەكەی كوشت

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند لوقمان حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان خۆی رادەستی پۆلیس كرد ئەویش دوای ئەوەی وەك دەوترێت بە "هەڵە" خوشكەكەی خۆی كوشتووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان خۆی رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كرد. 

وتیشی "باس لەوە دەكرێت بەڕێوەبەری ناحیەكە خوشكەكەی خۆی بەهەڵە كوشتووە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".



AM:09:41:19/12/2018