نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی دیكەی گەورەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە خوار 57 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 19 ی كانوونی یەكەمی 2018، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 56 دۆلار و 58 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 58 دۆلار و 72 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 46 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 49 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.



AM:09:51:19/12/2018