كۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی دەستیپێكرد

شاندی پارتی گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی و لە ئێستادا لە كۆبوونەوەدان سەبارەت بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

شاندەكەی گۆڕان پێكهاتوون لە ئاراس وەلی، عەلی حەمەساڵح، مستەفا سەیدقادر، جەلال جەوهەر، ئاواتی شێخ جەناب، رەئوف عوسمان، جەمال حاجی محەمەد.

شاندی دانوستانكاری پارتیش پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینكی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەر هەمان پرس دوێنێ شاندی پارتی سەردانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانیان كردەوە.


AM:10:12:19/12/2018