وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچە ئاڕاستەی بانك و گەنجینەكان دەكات كە موچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی تێدایە.
بەگوێرەی خشتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی12ی2018، موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن، دەستەی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەش دەكرێت.
هەروەها رۆژی 20ی12ی2018، موچەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.
رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی دواتر ڕێكەوتی 23 و 24ی 12ی 2018، موچەی خانەنشینانی سەربازی، خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەكرێت.