سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران پشووی سەری ساڵی راگەیاند

سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران، وادەی پشووی سەری ساڵی بۆ قوتابیان ئاشكراكرد و زیاتر لە هەفتەیەك دەكرێتە پشووی فەرمی.

دكتۆر هەژار ڕەحیمی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە ماڵپەڕی "باسنیوز"ی راگەیاندووە "سەرجەم قوتابییانی زانكۆكەمان ئاگادار دەكەینەوە، كە پشووی فەرمی سەری ساڵ لە ڕێكەوتی 25/12/2018 دەست پێدەكات و تاكوو 2/1/2019 بەردەوام دەبێت، بەهیوای بەسەربردنی پشوویەكی خۆش بۆ هەموو لایەك".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سۆران، وتیشی "دوای تەواوبوونی ئەم چەند رۆژەی كە وەك پشووی فەرمی دیاریكراوە، دەوام دەست پێدەكاتەوە و پێویستە قوتابیان پابەندی دەوامیان بن".



AM:10:58:19/12/2018