وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌شڵێت: مومكینه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌كۆتایی مانگی یه‌ك بۆ سه‌ره‌تای مانگی دووی ساڵی 2019 پێكبهێنرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم بە كه‌ناڵی رووداوی رایگه‌یاند: پارتی دانوستانه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نانه به‌رده‌وامه كه‌خواستیان هه‌یه به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن، یه‌كێتی و پارتیش دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی هاوبه‌شن له حكومه‌ت، له‌رابردووه‌وه تائێستاش هه‌روابوه.
رونیشیكرده‌وه، "پێشتر چه‌ند لایه‌نێك به‌شداری حكومه‌تیان كردوه و له‌نیوه‌ی رێدا حكومه‌تیان به‌جێهشت و پێیان وابووه كه ئه‌گه‌ر له حكومه‌ت بكشێنه‌وه ئه‌وا حكومه‌ت دووچاری شكست ده‌بێت، به‌لاَم توانرا قه‌یرانه‌كان به‌سه‌ركه‌وتووی تێپه‌رێندرێت".
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا پارتی دیموكرات دانوستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستپێكردووه كه خواستیان هه‌یه بۆ به‌شداریكردنی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و چاوه‌روانده‌كرێت و مومكینه كابینه‌ی نۆیه‌م له‌كۆتایی مانگی یه‌ك بۆ سه‌ره‌تای مانگی دووی ساڵی داهاتوو پێكبهێنرێت،پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌حكومه‌تی خۆیان بزانن، تا بتوانرێت كێشه‌كانی پێشتری هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت.