لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌وادی پاكهرهوهدا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان وپشكنین بۆئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ده‌كرێت، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردن ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (440) كارتۆن مه‌وادی پاكهرهوهدا ده‌گرن و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه ده‌كرێت بۆ پشكنین.
وتیشی، له‌و بڕه مه‌وادی پاكهرهوانهی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه (80) كارتۆنی له جۆری (كهف)ه، له پشكنین ده‌ركه‌وتوه به كوالێتی نزم و له‌ئاستی كوالێتی داواكراو و (185) كارتۆنیشی دو به‌رواری له‌سه‌ره، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق و ئه‌و كوالێتیهی دیاریكردوه به‌رهه‌م نه‌هێنراوه هه‌روه‌ها هه‌بونی دوبهروار له‌سه‌ر لێبڵ یاخود كاڵاوشمهكان رێگه‌پێدراو نییه.
گۆران قادرئاماەی بەوەشكرد، جۆرێكی تری ئه‌و پاكهرهوانهی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه (ئه‌كتیڤ)ه و بڕه‌كه‌شی زیاتر له (175) كارتۆنه و ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچوه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌واده پاكهرهوانهی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت.