به‌رپرسێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بە کەناڵی CNN ئاشكرایده‌كات كه له ئێستادا پلانی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی و به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ی راگه‌یاندوه " ئه‌و بڕیاره كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی پێشتری راگه‌یه‌نراوی ئه‌مه‌ریكایه، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه دراوه كه پێشتر خواستی خۆی بۆ كشانه‌وه له سوریا خستبوه‌ڕوو".
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق كه له توانایدایه له‌وێوه هێرش بۆ سه‌ر خاكی سوریا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌هۆی هێنانه‌دیی ئامانجی سه‌ره‌كیی سوریا و ئێران و روسیا، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی هه‌ژمونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی (2) هه‌زار هێزی سه‌ربازیی له سوریا هه‌یه و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و هێزانه بریتییه له مه‌شق و راهێنان به هێزه ناوخۆییه‌كانی له شه‌ڕی دژبه داعش. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، پێشتر چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستهێناوه به‌سه‌ر داعشدا و له ئێستادا نزیك بونه‌ته‌وه له كۆنترۆڵكردنی دوایین مۆڵگه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
پێشتر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك روبدات به‌سه‌ر پرسی هه‌بونی ئه‌مه‌ریكا له سوریا.