ویلیەم وێشلەر: کوردەکان هەست دەکەن ئەمەریکا خیانەتی لێکردوون

ڕاوێژکارێکی باڵای ڕێکخراوی ئەنتلانتیک کاونسەڵ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند ترامپ بە پێچەوانەی ڕێبازەکانی پێشووتری بڕیاری داوە و، کوردەکان هەستدەکەن خیانەتیان لێکراوە.

ویلیەم وێشلەر، ڕاوێژکاری باڵای ڕێکخراوی ئەنتلانتیک کاونسەڵ بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، کوردەکان کە بارەقورسەکەی شەڕی دژ بە داعشیان لە ئەستۆ گرتبوو لە ئێستادا هەست دەکەن لە پەراوێز نراون، تەنانەت هەستیش دەکەن لەلایەن ئەمەریکاوە خیانەتیان لێکراوە.

وتیشی، بە هەڕەشە کردنی ئەوەی کە سوریا داگیر دەکات و هەڕەشەی ئەوەی کە سیستمی بەرگری موشەک لە ڕوسیا دەکرێت، تورکیا وای کرد لە بەڕێوەبەراتی ترامپ دوو ڕێبازی لەمێژینەی خۆی بگۆڕێت.

ڕاوێژکاری باڵای ڕێکخراوی ئەنتلانتیک کاونسەڵ هەروەها وتی، بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە پێچەوانەی ڕێبازەکانی پێشووتری بڕیاری داوە لەوانە کە ڕایگەیاندبوو هێزی ئەمەریکایی ناکشێنەوە هەتا ئەو کاتەی بە تەواوەتی شکست بە داعش دەهێنن و هێزە خۆجەییەکان بتوانن ڕووبەڕووی ڕێکخراوێکی نوێی سەلەفی جیهادی ببنەوە.

سەبارەت بەوەی ئایە ئەم بڕیارە تا چەندێک لە بەرژەوەندی ئەو دوو وڵاوتەدا دەبێت وێلشەر دەڵێت، ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆیان. تەنها چەند مانگێک لەمەوبەر جۆن بۆڵتنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند "ئێمە دەرناچین هەتا ئەو کاتەی هێزی ئێرانی لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران کار بکەن لە ناویاندا هێزە بەکرێگیراوەکانیان و ملیشاکانیش" و ئێستا سەرۆک ترامپ بە تەواوەتی لاوازی کرد بەوەی، کە ڕایگەیاند ئێمە داعشمان لە سوریا شکست پێهێناوە و تەنها هۆکاری ئێمە لە میانەی سەرۆکایەتی ترامپ لە سوریا داعش بوو."

دوێنێ چوارشەممە وتەبێژی کۆشژی سپی ڕایگەیاند تاوتوێی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە سوریا دەکات.


AM:10:28:20/12/2018