ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای شاری هەولێر کەوتەوە و بە وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگرەکە کۆتڕۆڵکراوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، بە ڕووداوی وتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە کۆگایەکی جلوبەرگ و حەفازەی منداڵان بووە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە."
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕاشیگەیاندووە "جیا لە زیانی ماددیی رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە."