لێدوانی فەرمی حکومەتی هەرێم لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا
سەفین دزەیی، وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ لەنزیكەوە چاودێری دۆخی ناوچەكە لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا دەكەن بەڵام چاودێریكردنیان بەمانای دەستوەردان نییە.
سه‌فین دزه‌یی، وتەبێژی حکومەت بە دەنگی ئەمریكای وتووە ”بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا نه‌ك جێگای سه‌رسوڕمانی خه‌ڵكی سوریا‌و ناوچه‌كه بو به‌ڵكو له‌وه ده‌چێت له‌ناو خودی ئه‌مریكاش جێگای سه‌رسوڕمان بوبێت، به‌ڕاستی كتوپڕبو، ڕه‌نگه گرفته‌كان زیاتر بكات یاخود نیگه‌رانییه‌كان زیاتر بكات، هیوادارین ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش جێبه‌جێ بكرێت هه‌وڵه‌كان له‌ڕوی سیاسییه‌وه به‌ردەوام بن بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌ئێستا و داهاتوی سوریا .”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستان چیه ئه‌گه‌ر دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌باكوری سوریا وتەبێژی حکومەت دەڵێت”لێره دو شت هه‌یه، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له‌دروستبونی ده‌وڵه‌ته‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و مافیان نه‌بوه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هێزی سیاسی و چه‌كداریش هه‌ن كه به‌شێكیان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بون هه‌ندێك ناوچه‌یان كۆنترۆڵكردوه كه بۆته جێگای كێشه و ململانێ و نیگه‌رانی وڵاتان بۆ نمونه توركیا هیوادارین ئه‌و بارودۆخه‌ی دێته پێش نه‌بێته هۆی كێشه و گرفتی زیاتر بۆ خه‌ڵكی "سڤیل”ی كورد و هه‌مو پێكهاته‌كان، به‌ڵێ نیگه‌رانی هه‌یه ئێمه‌ش وه‌كو هه‌مو لایه‌ك له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین.”
جەختیشی کردەوە”مه‌به‌ست له‌چاودێریكردن له‌نزیكه‌وه ئه‌وه‌یه ڕاسته له‌وێ كورد هه‌یه هاوزمان و هاونه‌ژادی ئێمه‌ن، به‌ڵام له‌وێ نه‌ته‌وه‌ی تریش هه‌یه بۆیه چاودێری كردنمان به‌مانای ده‌ستوه‌ردان نییه، به‌ڵكو نیگه‌رانین به‌و بارودۆخه، هیوادارین بارودۆخێكی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێش كه زیاتر ئاڵۆزی دروست بكات یاخود ببێته مایه‌ی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری، یه‌كێك له‌و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌مانه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچڕه‌و (په‌نابه‌ر) به‌و هۆیه‌وه ڕو له‌كوردستان بكات وه‌ك ده‌زانرێت نزیكه‌ی (270) هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئێمه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین ئه‌و بارودۆخه ببێته هۆی زیاتربونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له‌هه‌رێم.”
ڕوونیشی کردوەتەوە”هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك به‌شی سه‌ره‌كی له‌هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعش ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوه له‌یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌كان بۆ تێكشكاندنی داعش، ڕاسته ساڵی ڕابردو كۆتایی هاتنی داعش له‌عیراق ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر عیراق هه‌رماون بۆیه واچاوه‌ڕوان ناكه‌ین بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه سه‌باره‌ت به‌عیراق بدرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێزانه ڕۆژێك له‌ڕۆژان هه‌ر ئه‌ركیان له عیراق ته‌واو ئه‌بێت.”
AM:11:45:21/12/2018