پاڵێواروی پێشووی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمەریکا، هیلاری کلینتۆن، سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا ترامپ بە گەمژە و لاواز ناوزەد دەکات.
هیلاری کلینتۆن، کەوەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریکاش بوو لە تویتێکدا ئەمڕۆ هەینی نوسیویەتی" ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر کاردانەوەی دەبێت و ئەو کەسانەی دەیانەوێت زیانمان پێ بگەیەنن، خۆیان لە حاڵەتی جەنگدان.
هیلاری وتوشیەتی"گۆشەگیری واتە لاوازی، یارییەکە ئێستا لە دەستی روسیا و ئێراندایە، ئەمەش کارێکی گەمژانەیە، ئەم سەرۆکە ئاسایشی نیشتیمانی ئێمەی خستوەتە حاڵەتێکی زۆر مەترسیدارەوە".
لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا وەلامی قسەکانی هیلاری داوەتەوە و دەڵێت " بەراورد بە سەرۆکەکانی دیکەی ئەمەریکا، زۆرترین زیانم بە داعش گەیاندوە".
ئەو هێرشەی هێلاری دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دێت لە سوریا کە لەلایەن ترامپ سەرۆکی ئێستای ئەمەریکاوە درا.