حکومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند

وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی سەری ساڵی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسی وتوە، بەپێی یاساکانی تایبەت بە پشوو لە هەرێمی کوردستان، تەنیا ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ١ی ١ی ٢٠١٩ لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی دەبێت.

 

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ٢٥ی ١٢ی ٢٠١٨ی وەک پشووی فەرمی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕاگەیاندبوو.

 ئەمەش لە کاتێکدایە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بە بۆنەی ساڵی نوێوە  ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ١٢ی ٢٠١٨ و ١ی ١ی ٢٠١٩ کراوە بە پشووی فەرمی.


AM:11:32:22/12/2018