ئەندامێکی نوێنەرایەی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" کە دانیشتووی سلێمانییە و خەڵکی باکوری کوردستانە ماوەی مانگێکە لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا ئازادنەکراوە.
عابد ئیکە، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند " محەمەد عەبدولکەریم کە خەڵکی باکوری کوردستانە و ماوەیەکی زۆرە لە شاری سلێمانی دەژی و ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپەیە لە کوردستان، ماوەی مانگێکە لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراوە".
نوێنەرەکەی هەدەپە ڕاشیگەیاند " مانگێک پێش ئێستا خێزانی محەمەد عەبدولکەریم لە باکوری کوردستانەوە سەردانی کوڕەکەیان کردووە لە شاری سلێمانی، محەمەدیش لەکاتی گەڕانەوەی خێزانەکەیدا تاکو دهۆک لەگەڵیاندا ڕۆیشتووە، بەڵام (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراوە".
ئیکە بە ئێن ئارتی ڕاگەیاندووە" کاربەدەستانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە کوردستان بۆ ئازادکردنی ئەندامەکەیان سەردانی وەزارەتی داد و دەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی بەڵێنی ئازادکردنیان پێداون، تا ئێستا ئازادنەکراوە".