کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەینێ دواخرا

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەینێ یەکشەممە دواخرا و ئەمڕۆش دەنگ درا لەسەر  دادوه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدڕاڵی.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی كانونی یه‌كه‌م، دانیشطنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا بە ئاماده‌بونی 241 په‌رله‌مانتار ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ درا كه‌ بۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدڕاڵی كاندید كرابوون.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا سه‌رجه‌م فراكسیۆنی كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر نه‌بوونی نوێنه‌ری كورد له‌ناو كاندیدانی دادگاكه‌، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، بەڵام دواتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆبونه‌وه‌ و كۆتاییان به‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كان هێنا.

هەروەها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا له‌ بری دواخستنی دانیشتنه‌كان بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 23 و 24ی كانونی یه‌كه‌م، درێژه‌ به‌ دانیشتنه‌كان بدرێت.



PM:07:50:22/12/2018