رەغدە لە رۆژی لەسێدارەدانی سەدام حسێنی باوکی چی دەڵێت ؟

رەغدەی کچی سەدام لە رۆژی ١٢ ساڵەی لە سێدارەدانی باوکیدا پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە.
 
لەو تۆمارە دەنگیانەدا دەڵێت " هیوادارم عێراقییەکان دیدگاتان لەسەر عێراق فراوانبێت و، زیاتر ئارامی  باڵ بەسەر عێراقدا بکێشێ".
رەغدە لە درێژەی پەیامە دەنگیەکەیدا دەڵێت" هەرچی بەهای مرۆیی و ئەخلاقییە لەدەستچوو، بیری نامۆ لە عێراق بڵابۆتەوە، لە رێگا لادانی بیروڕا گەیشتۆتە ئاساتێک کە ئاین ببێتە بەرگێک بۆ وەدەستهێنانی تێروانینی نەخۆش حیزبەکان". 

هەروەها رەغدە هێرش دەکاتە سەر هەموو لایەنە تیرۆریستەکان لەسەر هەموو ئاستەکان، کە سیاسەتێکی نامرۆیی و نا ئاینی لە وڵاتەکەمان پیادە دەکەن، کە بۆتە هۆی سرینەوەی شوناسی عێراقی و رووخانی شارستانیەتی عێراق و شێواندنی ئەم قۆناغە بەتەواوی.

ئەو پێیوایە ئەوەی دێت باشترە لەو دۆخەی لە ئارادایە و دەڵێت" کاردەکەین بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتووی پێشەکەوتوو لە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا".

لەدوای رووخانی رژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق و لەسێدارەدانی سەدامەوە، رەغدە تاکە کەسی ناو بنەماڵەکەیە کە بەلێدوانەکانی دەنگدانەوەیەکی میدیای دروستدەکات.



AM:10:59:23/12/2018