دادگای فیدراڵی مووچەی خانەنشینانی هەڵوەشاندەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی هەڵوەشاندەوە.

چەند سەرچاوەیەکی یاسایی ئاشکرایانکرد، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەرکردووە و بڕیارەکە لە ٦٠ پەڕە روونکردنەوە  پێکدێت.

کەناڵی nrt  بڵاویکردەوە، بڕگەی ١٣ لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەتە بە خانەنشینی پەرلەمانتاران، هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران، لەسەر بنەمای سکاڵای کۆمەڵێک پارێزەر دراوە و پارێزەرەکانیش بڕیارەکەیان بەسەرکەوتنی گەل لەقەڵەمداوە.



AM:11:15:23/12/2018