ئەو ئەندامانەی لەش کامانەن کە مرۆڤ دەتوانێت بەبێ بوونیان بژی


 بێگومان هەموو  ئەندامێکی  لەش گرنگی تایبەتی خۆی هەیە هەریەکەیان بەرپرسە لە لە ئەنجامدانی ئەرکێک و بەڕێوەبردنی کارێک لە پێداویستییەکانی جەستە، ڕەنگە  گوێبیستی ئەوەش بوبی کە مرۆڤ بتوانێ بە یەک گورچیلەوە بژی جگە لەم ئەندامە چەند ئەندامێکی دیکە هەن  کە مرۆڤ دەتوانێت بەبێ بوونی ئەوانەش بژی.

ـ سی:  لەشی مرۆڤ لە دووسی پێک دێت ئەگەر بێتو یەکێک لەم سیانە لەناو بچێت مرۆڤ دەتوانێت بژی بە بوونی یەکێکیان.

ـ ڕیخۆڵە کوێرە: ئەم ڕیخۆڵەیە نزیک ڕیخۆڵە ئەستورەیە زۆرێک لە خەڵکی ئەم ڕیخۆڵەیەیان دەر دەهێنرێت بەهۆی ئەوەی  لەهەندێک حاڵەتدا تووشی ئاوسان و ئازار دەبێت بۆیە لەکاتی هەبوونی ئەم حاڵەتەدا پزیشک  هەڵدەستێت بەدەرهێنانی، ئەگەرمرۆڤ ئەم ڕیخۆڵەیەشی نەبێ ئەواهەر دەتوانێت بژی.

ـ زراو: ئەم ئۆرگانەش زۆر گرنگە لە نەرم کردن و ساف بونی کرداری هەرسدا یارمەتی باڵانس ڕاگرتنی خۆراک و فایبەری لەش دەدات هەرچەندە مرۆڤ بەبێ ئەم ئۆرگانە لەشی تەندروست نابێت بەڵام هەر دەتوانێت بەبێ بوونیشی بژی.

ـ گەدە: ڕەنگە بەلاتەوە سەیر بێت کە مرۆڤ بەبێ بوونی گەدە بتوانێت بژی، بەڵام ئەوکەسانەی تووشی نەخۆشی گەدە دەبن بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە زۆرێک لەونەخۆشانە بەشێک لەگەدەیان دەبڕدرێت .

ـ سپڵ:  سپڵ یەکێکە لەو ئۆرگانانەی یارمەتی بەرگری لەش دەدات و خوێن پاک دەکاتەوە، کاتێک کەسێک تووشی شێرپەنجە یاخود نەخۆشی سپڵ دەبێ پزیشک هەڵدەستێت بە دەرهێنانی .

ـ گورچیلە: هەردوو گورچیلەی مرۆڤ ڕۆڵی گەورەو گرنگ دەگێڕن  لەتەندروست ڕاگرتن و بەجێهێنانی ئەرکانی لەش بەڵام لەکاتی هەبوونی نەخۆشی گورچیلە، تووشبوون بەکێشەی مەترسیدار دەتوانرێت یەکێک لەو گورچیلانەیان دەربهێنرێت.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: healthy page



PM:07:01:23/12/2018