حکومەتی هەرێم سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵەوە سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەین ، بەو هیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان هەموو ڕۆڵەكانی گەلی كوردستان .

‎بەم. بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژانی 30 و 31 ى 12 ى 2018  و 2019/1/1  واتا یەك شەمە و دووشەمە و سێ شەمە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبنە پشووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەمە 2019/1/2 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.

‎سەفین موحسین دزەیی
‎وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/12/24




PM:12:20:24/12/2018